عبدالرحمن خدر
مرۆڤ نابێ بێ‌ئومێد بێت، هه‌ر مرۆڤێك ئومێدی نه‌بێ له ژیاندا به بۆچوونی من له مرۆڤبوون كه‌وتووه و له كاروانی ژیان و بگره له خودی (كات)یش دواكه‌وتووه و جێماوه.
مرۆڤی به‌ئومێد هه‌میشه به گه‌شبینییه‌وه بۆ ژیان و داهاتوو ده‌ڕوانێ، به‌ئومێدبوون له ژیان مرۆڤ گه‌وره ده‌كات و توانای مرۆڤ زیاتر ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كێشه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆیان، ئه‌وه ئومێده جووڵه به مرۆڤ ده‌به‌خشێ و وا له مرۆڤ ده‌كات كه هه‌وڵ بدات، ئومێد به هۆی هه‌وڵدانه‌وه مانا په‌یدا ده‌كات. ئه‌گه‌ر هه‌وڵنه‌ده‌یت ئومێد بێ واتایه، كه‌واته مانای ئومێد له هه‌وڵداندا به‌رجه‌سته ده‌بێت، به بۆچوونی من ئه‌گه‌ر ئومێد ده‌رگای ڕێگای سه‌ركه‌وتن بێت، ئه‌وا هه‌وڵدان كلیلی ئه‌و ده‌رگایه‌یه. بۆ بڕینی ڕێگای سه‌ركه‌وتن پێویستیمان به هه‌وڵدانه.
مرۆڤ ده‌بێ گه‌شبین و به‌ئومێد بێت تا ژیانی ئێستای تاڵ نه‌بێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌شبین و ئومێده‌وارن هه‌رگیز هه‌ڵه‌كانیان به شكست و دۆڕان نازانن. بارودۆخ و ڕووداوه‌كان مرۆڤ دروست ناكه‌ن، به‌ڵكو خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی مرۆڤ ئاشكرا ده‌كه‌ن، بۆیه مرۆڤی به‌ئومێد چۆك بۆ كێشه‌كان دانادات، هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌دات بۆیان، ئه‌مه مانای ڕاسته‌قینه‌ی به‌خته‌وه‌رییه. دكتۆر وین دایر ده‌ڵێت: “دۆخ و هه‌لومه‌رجی ژیانی تۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دۆخ و هه‌لومه‌رجی زیهنته”. چۆن له خۆت بڕوانی ئاوایت، له ئێستاوه بیروبۆچوونه نه‌رێنیه‌كانت بگۆڕه و گه‌شبین به.
مرۆڤ نابێ نیگه‌ران بێت، چونكه نیگه‌رانی واتا به‌زایه‌دانی ساته‌كانی ئێستای ژیان بۆ شتێك كه هیچ ئومێدێك به‌و شته نییه له‌ئایینده‌دا. ئومێد واتا چاوه‌ڕوانبوون له داهاتوو بۆ زیاتر و باشتربوون له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه. خوای گه‌وره له قورئاندا له چه‌ند شوێنێكدا پێمان ده‌فه‌رموێ: [لا تقنطوا من رحمة الله]، [لا تیئسوا من روح الله]. بێ هیوا مه‌بن له ڕه‌حم و به‌زه‌یی خوا. ئومێد ئه‌و هه‌ناسه‌یه‌یه كه مرۆڤ پێی ده‌ژی و به‌رده‌وامی ده‌كات له ژیان، بێ هیوایی پێچه‌وانه‌ی ئومێده، چونكه بێ هیوایی واتا پێشبینیكردنی شتێك به خراپه كه له داهاتوودا ڕووده‌دات، ئه‌مه‌ش یانی (یأس).
ئومێد ئه‌و چرایه‌یه كه له ناخی هه‌ر كه‌سێكدا هه‌بێت هه‌رگیز گوێ نادات به هیچ تاریكییه‌ك -تاریكی مه‌به‌ستم كێشه‌كانی ژیانه- چونكه تاریكی هه‌رچه‌ند چڕ بێت ناتوانێ تیشك و ڕووناكی ئه‌و چرایه بشارێته‌وه، شه‌وانه سه‌یری ئاسمان بكه ببینه هه‌ر چه‌نده‌شه‌و تاریكتر بێ ئه‌ستێره‌كان جوانتر و زیاتر ده‌دره‌وشێنه‌وه. جارێك له هاوڕێیه‌كم پرسی ئومێد لای تۆ واتا چی؟ وه‌ڵامێكی زۆر جوانی دامه‌وه و وتی: (ئومێد گه‌شبینییه به داهاتوو). ئه‌وه ئومێده وا له مرۆڤ ده‌كات كه بژی و درێژه به ژیان بدات، ئومێده وا له مرۆڤ ده‌كات ئامانجی هه‌بێ له ژیاندا. ئومێده وا له مرۆڤ ده‌كات بخوێنێت و بخوات و بخه‌وێ. ئومێده وا له خوێندكار ده‌كات هه‌وڵ بدات، ئومێده وا له دایك ده‌كات كۆرپه‌كه‌ی گه‌وره بكات، ئومێده وا له كرێكار ده‌كات خۆی ماندوو بكات، ئومێده وا له جوتیار ده‌كات زه‌وییه‌كه‌ی دابچێنێ، ئومێده وا له مرۆڤ ده‌كات كه هاوسه‌رگیری بكات و مناڵ بخاته‌وه، ئومێده وا له عاشق ده‌كات به‌رگه‌ی ئازاری دووریی مه‌عشوقه‌كه‌ی بگرێ.ئومێد هه‌وێنی مانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تییه، چونكه ئه‌وه ئومێده وا له مرۆڤ ده‌كات توانای سڕینه‌وه‌ی خه‌م و ئازاره‌كانی ئێستا و ڕابردووی هه‌بێت. ئومێد ئه‌و پرده‌یه كه ئێستا به داهاتوو ده‌گه‌یه‌نێت. د.علی شریعتی قسه‌یه‌كی زۆر جوانی هه‌یه ده‌ڵێ: “ئێمه دونیا به‌و شێوه‌یه نابینین كه خۆی هه‌یه به‌ڵكو به‌و شێوه‌ی كه خۆمان هه‌ین ده‌یبینین). خۆت چۆن بیربكه‌یته‌وه وایت، با ڕوانینت بۆ ژیان ئه‌رێیانه بێت، مرۆڤ ده‌بێ وه‌ك داری سنه‌وبه‌ر هه‌میشه ئومێد له ناخیدا سه‌وز بێت.
ئه‌وه ئومێده باڵ به مرۆڤ ده‌به‌خشێ تا به ئاسمانی ته‌مه‌ندا بفڕێت.