پ: سلام عليكم، مامۆستا ئه‌گه‌ر به ئه‌رك نه‌بێت ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كم ده‌رباره‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه بده‌یتێ كه ده‌ڵێت: (الجنة تحت أقدام الأمهات) (به‌هه‌شت له ژێر پێی دایكاندایه). كه‌سێك ده‌یوت ئه‌وه هه‌ڵبه‌ستراوه و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر نییه!
و: علیكم السلام. ئه‌وه قسه‌ی كه‌سانێكه له حه‌دیس و سه‌نه‌د هیچ نازانن. تێناگه‌ن كاتێك زانایه‌كی فه‌رمووده‌ناس ئێژێ فڵان حه‌دیس زه‌عیفه
یا هه‌ڵبه‌ستراوه مه‌به‌ستی ئه‌و سه‌نه‌ده‌یه، كه فه‌رمووده‌كه‌ی پێدا هاتووه، مه‌رج نییه هه‌ڵسه‌نگاندنی زاناكه دژی ناوه‌ڕۆكی حه‌دیسه‌كه بێ،
یانی ده‌كرێ له ڕێگه‌یه‌كی تره‌وه و به شێوازێكی تر هه‌مان فه‌رمووده هاتبێ و صه‌حیحیش بێ، یا ته‌نانه‌ت ڕێی تێده‌چێت هه‌مان له‌فزی حه‌دیسه‌كه له ڕێگه‌یه‌كی تره‌وه (سه‌نه‌دێكی تر) به ڕاست و بێعه‌یبی هاتبێ. جا ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش وایه، ماناكه‌ی ڕاسته و ته‌واوه. ته‌نیا ئه‌وه‌یه شێوه‌كه‌ی وا نییه. ئه‌مه سه‌نه‌دێكی تر و شێوازێكی تره كه به‌لای زانایانه‌وه ساغ و ته‌واوه و قسه‌ی خۆشه‌ویستیشه: عَنْ مُعَاوِيَةَ بْنِ جَاهِمَةَ السَّلَمِيِّ، أَنَّ جَاهِمَةَ رضي الله عنه جَاءَ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ أَرَدْتُ أَنْ أَغْزُوَ وَقَدْ جِئْتُ أَسْتَشِيرُكَ. فَقَالَ: هَلْ لَكَ مِنْ أُمٍّ؟ قَالَ نَعَمْ. قَالَ: (فَالْزَمْهَا فَإِنَّ الْجَنَّةَ تَحْتَ رِجْلَيْهَا) رواه النسائي (3104)، وحسنه الألباني. ئه‌و هاوه‌ڵه هاته لای پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و داوای كرد له‌گه‌ڵ خۆیدا بیبات بۆ غه‌زا، ئه‌ویش ده‌پرسێ: دایكت ماوه؟ وتی: به‌ڵێ. فه‌رمووی: ده‌ی لێی دوور مه‌كه‌وه‌ره‌وه، چون به‌ڕاستی به‌هه‌شت له ژێر هه‌ردوو پێیدایه.