محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌دخه‌لییانه‌ی كوردستان له‌سه‌ری ده‌ژین دژایه‌تیكردنی ئیسلامی و، دروستكردنی رای جیاواز و جێی ناكۆكی نێوان موسڵمانان و هێنان و باسكردنی هه‌ندێك رای شاز و نه‌پۆڕه له پرس و بابه‌ته فیقهییه‌كاندا، بۆیه ئه‌حزابی عه‌لمانی و ده‌سه‌ڵاته نادیموكراته‌كانی دنیا پشتگیری‌یان ده‌كه‌ن.
به‌بڕوای من ئه‌مانیش هه‌ر حزبن، به‌مانایه‌ك هه‌ركاری حزبی ده‌كه‌ن، یان زۆر نزیكه له ئاینده‌دا خۆیان وه‌ك حزبێكی سیاسی رابگه‌یه‌نن، چونكه ئێستا ئه‌م مه‌دخه‌لییانه سه‌ره‌تای ئه‌م كاره‌یان دیاره، یه‌كه‌م له هه‌ندێك لیستی هه‌ڵبژاردنی هه‌ندێك حزبه عه‌لمانییه‌كاندا تاك تاكیان به‌شداری ده‌كه‌ن، دووه‌م ئێستا ئه‌م ده‌خه‌لییانه وه‌ك هه‌موو حزبێكی سیاسی (نه‌ك ئیسلامیش به‌لكو عه‌لمانیش) چه‌ندین ناوه‌ند و سه‌نته‌ر و رێكخراوی پیشه‌یی و رۆشنبیری و فێركارییان هه‌یه، ئه‌وه‌ی له له كۆتایی هه‌شتاكان و سه‌رتای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا حزبێكی سیاسی وه‌ك یه‌كگرتوو ده‌یكرد، له كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره و خێر و پیتاك و دابه‌شكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا، به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵهمه‌تی دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی ره‌مه‌زانی و هتد، ئێستا مه‌دخه‌لییه‌كان به‌گه‌رمی و به‌پێی به‌رنامه و پلانێكی ورد خه‌ریكن.
هه‌نووكه له وڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌له‌فییه‌كان حزب و گروپی سیاسی خۆیانیان هه‌یه، لیستی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌شداری دروستكردنی حكومه‌ته‌كان ده‌كه‌ن، بۆیه به تێڕوانینی به‌نده له چه‌ند ساڵی داهاتوودا، ئه‌م مه‌دخه‌لییانه‌ی لای خۆمانیش ئه‌گه‌ر حزبێكی سیاسی تۆكمه رانه‌گه‌یه‌نن، ئه‌وا له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا لیستی سه‌ربه‌خۆی خۆیان ده‌بێت. یان به‌لا كه‌مه‌وه به‌شداری هه‌ر لیستێكی تری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌مه‌رج و داواكاری خۆیانه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن و كاندیدیان داده‌نێن، به‌تیبه‌تی ئه‌و لسیتانه‌ی ئه‌گه‌ری ده‌رچوون و سه‌ركه‌تنی سه‌داسه‌دیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت تر لیسته عه‌لمانییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، به‌و مانایه‌ی مه‌رج له‌سه‌ر ئه‌و لیسته داده‌نێین كه به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن، بۆ نموونه ده‌نگ و كاندید له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ئیمتیازاتی مادی و مه‌عنه‌وی وه‌ك وه‌رگرتنی مینه‌ره‌كانی مزگه‌وت و هه‌ندێك وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه ئه‌وان خۆیان به‌باش و كاریگه‌ری بزانن.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت لێره‌دا رایبگه‌یه‌نم ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌سه‌ڵات و ئه‌حزابی عه‌لمانیانه‌ی ئێستا پشتگیری ئه‌م ته‌وه‌ژمه‌ی سه‌له‌فی مه‌دخه‌لی ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ند جارجار لێره و له‌وێ هه‌ندێك به‌رپرسیان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌له‌فییه‌ت و به توندڕه‌و و ئوصولی و شتی تریش ناویان ده‌به‌ن، سبه‌ی هه‌رخۆیان به‌ده‌ست ئه‌م مه‌دخه‌لییلنه‌وه گیرده‌خۆن و نازانن چۆن چاره‌سه‌ری بكه‌ن، چونكه ئه‌مانه له ئێستادا له‌سه‌ر پرس و بابه‌ته فیقهییه‌كان به‌دوای رای شاز‌و نه‌پۆڕدا ده‌گه‌ڕێن، سبه‌ی له پرس و بابه‌ته سیاسییه‌كاندا چۆن بتوانن بگه‌نه رێككه‌وتن و خاڵی پێكگه‌یشتن.
ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌دخه‌لییانه‌ی كوردستان له‌سه‌ری ده‌ژین دژایه‌تیكردنی ئیسلامی و، دروستكردنی رای جیاواز و جێی ناكۆكی نێوان موسڵمانان و هێنان و باسكردنی هه‌ندێك رای شاز و نه‌پۆڕه له پرس و بابه‌ته فیقهییه‌كاندا، بۆیه ئه‌حزابی عه‌لمانی و ده‌سه‌ڵاته نادیموكراته‌كانی دنیا پشتگیری‌یان ده‌كه‌ن.
به‌بڕوای من ئه‌مانیش هه‌ر حزبن، به‌مانایه‌ك هه‌ركاری حزبی ده‌كه‌ن، یان زۆر نزیكه له ئاینده‌دا خۆیان وه‌ك حزبێكی سیاسی رابگه‌یه‌نن، چونكه ئێستا ئه‌م مه‌دخه‌لییانه سه‌ره‌تای ئه‌م كاره‌یان دیاره، یه‌كه‌م له هه‌ندێك لیستی هه‌ڵبژاردنی هه‌ندێك حزبه عه‌لمانییه‌كاندا تاك تاكیان به‌شداری ده‌كه‌ن، دووه‌م ئێستا ئه‌م ده‌خه‌لییانه وه‌ك هه‌موو حزبێكی سیاسی (نه‌ك ئیسلامیش به‌لكو عه‌لمانیش) چه‌ندین ناوه‌ند و سه‌نته‌ر و رێكخراوی پیشه‌یی و رۆشنبیری و فێركارییان هه‌یه، ئه‌وه‌ی له له كۆتایی هه‌شتاكان و سه‌رتای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا حزبێكی سیاسی وه‌ك یه‌كگرتوو ده‌یكرد، له كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره و خێر و پیتاك و دابه‌شكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا، به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵهمه‌تی دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی ره‌مه‌زانی و هتد، ئێستا مه‌دخه‌لییه‌كان به‌گه‌رمی و به‌پێی به‌رنامه و پلانێكی ورد خه‌ریكن.
هه‌نووكه له وڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌له‌فییه‌كان حزب و گروپی سیاسی خۆیانیان هه‌یه، لیستی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌شداری دروستكردنی حكومه‌ته‌كان ده‌كه‌ن، بۆیه به تێڕوانینی به‌نده له چه‌ند ساڵی داهاتوودا، ئه‌م مه‌دخه‌لییانه‌ی لای خۆمانیش ئه‌گه‌ر حزبێكی سیاسی تۆكمه رانه‌گه‌یه‌نن، ئه‌وا له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا لیستی سه‌ربه‌خۆی خۆیان ده‌بێت. یان به‌لا كه‌مه‌وه به‌شداری هه‌ر لیستێكی تری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌مه‌رج و داواكاری خۆیانه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن و كاندیدیان داده‌نێن، به‌تیبه‌تی ئه‌و لسیتانه‌ی ئه‌گه‌ری ده‌رچوون و سه‌ركه‌تنی سه‌داسه‌دیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت تر لیسته عه‌لمانییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، به‌و مانایه‌ی مه‌رج له‌سه‌ر ئه‌و لیسته داده‌نێین كه به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن، بۆ نموونه ده‌نگ و كاندید له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ئیمتیازاتی مادی و مه‌عنه‌وی وه‌ك وه‌رگرتنی مینه‌ره‌كانی مزگه‌وت و هه‌ندێك وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه ئه‌وان خۆیان به‌باش و كاریگه‌ری بزانن.ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت لێره‌دا رایبگه‌یه‌نم ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌سه‌ڵات و ئه‌حزابی عه‌لمانیانه‌ی ئێستا پشتگیری ئه‌م ته‌وه‌ژمه‌ی سه‌له‌فی مه‌دخه‌لی ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ند جارجار لێره و له‌وێ هه‌ندێك به‌رپرسیان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌له‌فییه‌ت و به توندڕه‌و و ئوصولی و شتی تریش ناویان ده‌به‌ن، سبه‌ی هه‌رخۆیان به‌ده‌ست ئه‌م مه‌دخه‌لییلنه‌وه گیرده‌خۆن و نازانن چۆن چاره‌سه‌ری بكه‌ن، چونكه ئه‌مانه له ئێستادا له‌سه‌ر پرس و بابه‌ته فیقهییه‌كان به‌دوای رای شاز‌و نه‌پۆڕدا ده‌گه‌ڕێن، سبه‌ی له پرس و بابه‌ته سیاسییه‌كاندا چۆن بتوانن بگه‌نه رێككه‌وتن و خاڵی پێكگه‌یشتن.