وه‌رگێڕانی: یوسف مه‌لا خه‌لیل
به‌شی یه‌كه‌م:
ئه‌مه‌ی به‌رده‌ستت، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه له سه‌ر هه‌موو ئه‌و گێڕانه‌وه و سه‌نه‌دانه‌ی كه ده‌رباره‌ی “پارچه‌پارچه‌بوونی ئوممه‌ت بۆ حه‌فتا و سێ ده‌سته” هاتوون.
پوخته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه:
ئه‌مه لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و فه‌رمووده و سه‌نه‌دانه‌ی كه له باره‌ی “به‌شبه‌شبوون و پارچه‌بوونی ئوممه‌تی ئیسلامی بۆ حه‌فتا و سێ گرۆ”وه هاتوون، له میانه‌ی كۆكردنه‌وه و ده‌رهێنانی هه‌ر یه‌كێكیان له سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه و، كۆڵینه‌وه له سه‌نه‌ده‌كانیان و، جیاكردنه‌وه‌ی ساغ و دروست (صه‌حیح)ه‌كان له ده‌رده‌دار و لاواز (زه‌عیف)ه‌كانیان و، زانینی هۆكاری خۆلێبه‌دوورگرتنی هه‌ر یه‌كه له بوخاری و موسلیم له ته‌خریجی ته‌نانه‌ت یه‌كێك له گێڕانه‌وه‌كانیش، وێڕای زۆری ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی و، ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و هۆیانه‌ی كه‌وا بووه به به‌ربه‌ست له نێوان ئه‌وان و ته‌خریجی ئه‌م فه‌رموودانه‌دا.

پێشه‌كی:
سوپاس بۆ ئه‌و خودایه‌ی كه په‌روه‌رێنی جیهانه‌كانه و، سڵاوی خودا‌ش له سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌دی ده‌ستپاك، خۆی و ماڵ و خێزان و یار و یاوه‌رانی بێ و، له پاش ئه‌وه:
ئه‌مه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌نه‌دانه‌ی كه له فه‌رمووده‌ی (ئیفتراق) “تفترق أمتي علی ثلاث وسبعین فرقة، كلها في النار إلا واحدة”دا هاتوون، وێڕای به نێوبانگی و به‌ربڵاوی ڕێگه‌كانی گێڕانه‌وه‌ی، كه‌چی هه‌ردوو شێخی گه‌وره (بوخاری و موسلیم) خۆیان لێ به دوور گرتووه و، ته‌خریجیان نه‌كردووه، ئیبنوحه‌زمیش حوكمی لاوازی به سه‌ردا داوه و، له باره‌یه‌وه گوتوویه‌تی: “ئه‌م فه‌رمووده‌یه له ڕووی سه‌نه‌ده‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك صه‌حیح نییه و، هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌كیش به‌مجۆره بێ، ئه‌وا نابێته به‌ڵگه بۆ كه‌سێك كه فه‌رمووده‌ی (ئاحاد) ی لا به‌ڵگه‌یه”.
شێخولئیسلام ئیبنوته‌یمییه‌ش وێڕای ئه‌وه‌ی خۆی به صه‌حیحی له قه‌ڵه‌م ده‌دا، وه‌لێ به گوته‌یه‌كی له پله و هێزی دروستیی فه‌رمووده‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه و، ده‌ڵێ: “هه‌ر كه‌سێك ئه‌و حه‌فتا و دوو گرۆكه‌ی دی هه‌موویان به بێباوه‌ڕ بزانێ، ئه‌وا پێچه‌وانه‌ی قورئان و سوننه‌ت و كۆڕای هاوه‌ڵان و شوێنكه‌وتووانی گوتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی (حه‌فتا و دوو ده‌سته‌كه) له هه‌ردوو صه‌حیحه‌كه‌دا نییه و، ئیبنوحه‌زم و جگه له‌ویش به لاوازیان داناوه، لێ جگه له‌و، كه‌سانێك هه‌ن كه به صه‌حیح یان حه‌سه‌نیان له قه‌ڵه‌م داوه، ئه‌وه‌تا حاكیم و جگه له‌ویش به صه‌حیحیان زانیووه”.
شه‌وكانییش ده‌ڵێ: “زیاده‌ی (كلها في النار: هه‌مووی له ئاگردایه) ، نه به مه‌رفوعی و نه به مه‌وقوفی صه‌حیح نییه و ناچه‌سپێ” و، له (الفوائد المجموعة)شدا هێناویه‌تی.
له به‌رانبه‌ریشدا، كۆمه‌ڵێك زانای وه‌كو ترمزی و ئیبنوحیببان و حاكیم و كۆمه‌ڵێكی دی له دوایینه‌كانیش فه‌رمووده‌ی (ئیفتراق)یان به صه‌حیح داناوه، هه‌ر ئه‌و جیاوازییه زۆر و گه‌وره‌یه‌ش بوو كه‌وا ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی خواست، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری خۆ لێبه‌دوورگرتنی هه‌ردوو شێخی گه‌وره له ته‌خریجی ئه‌م فه‌رمووده‌یه بزانرێ و، ئایا هیچ سه‌نه‌دێكی له‌سه‌ر مه‌رجی هه‌ردووكیان یان یه‌كێكیانی له‌سه‌ر هاتووه، تا به هۆیه‌وه صه‌حیح بكرێ، ئه‌ویش به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ڕێگاكانی گێڕانه‌وه‌ی و، لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی هه‌ر یه‌كێكیانه‌وه به شێوازێكی ڕه‌خنه‌گرانه، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش له مه‌ڕ گێڕانه‌وه‌كانی ئه‌م هه‌واڵخوانانه‌وه ده‌دوێ:
1_ عه‌وفی كوڕی مالیك.
2_ موعایه‌ی كوڕی ئه‌بوسوفیان.
3_ عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر.
4_ سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌ققاس.
5_عه‌مری كوڕی عه‌وفی موزنی.
6_ ئه‌بی ئومامه‌ی باهیلی. ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك.
7_ ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك.
8- ئه‌بوهوره‌یره.
خودا له هه‌موویان ڕازی بێ.
یه‌كه‌م: ته‌خریجی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه عه‌وفی كوڕی مالیك به مه‌رفوعی ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: “افترقت الیهود علی أحدی وسبعین فرقة، فواحدة في الجنة، وسبعون في النار، وافترقت النصاری علی ثنتین وسبعین فرقة، فأحدی وسبعون في النار، وواحدة في الجنة، والذي نفس محمد بیده، لتفترقنّ أمتي علی ثلاث وسبعین فرقة، واحدة في الجنة، وثنتان وسبعون في النار، قیل: یا رسول الله من هم؟ قال: الجماعة”.
واته: “جوله‌كه په‌رتوبڵاو بوویه‌وه و، بوو به حه‌فتا و یه‌ك پارچه‌وه، یه‌كێكیان له به‌هه‌شتدایه و، ئه‌وانی دیكه‌یان له نێو ئاگردان و، گاور جیاواز و به‌شبه‌ش بوون و، بوون به حه‌فتا و دوو ده‌سته‌وه، حه‌فتا و یه‌كیان بۆ ئاگر و، ئه‌و یه‌كه‌یان بۆ به‌هه‌شت، سوێند به‌و كه‌سه‌ی كه نه‌فسی موحه‌ممه‌دی به ده‌سته ئوممه‌ته‌كه‌م به سه‌ر حه‌فتا و سێ تاقمدا دابه‌ش ده‌بێ، یه‌كێكیان له نێو به‌هه‌شتدایه و، حه‌فتا و دووه‌كه‌ی دی له ئاگردا ده‌بن، گوترا: ئه‌ی نێردراوی خودا ئه‌وانه كێن؟، فه‌رمووی: جه‌ماعه‌ت”.
ئیبنو ماجه كه‌وا ده‌راندن (له‌فز)ه‌كه هی خۆیه‌تی و، ئه‌بوعاسیم و، لالیكائیش هه‌موویان له عه‌بادی كوڕی یوسفه‌وه گێڕاویانه‌ته‌وه و، ئه‌ویش گوتوویه‌تی: سه‌فوانی كوڕی عه‌مر له ڕاشیدی كوڕی سه‌عده‌وه، له عه‌وفی كوڕی مالیكه‌وه بۆی گێڕاینه‌وه.
بوسیری له (زوائد)ی ئیبنوماجه‌دا ده‌ڵێ: “ئه‌م ڕشته‌ی گێڕانه‌وه‌یه، قسه‌ی ڕاشیدی كوڕی سه‌عدی تێ كه‌وتووه، كه‌وا ئه‌بوحاته‌م له باره‌یه‌وه گوتوویه‌تی: كه‌سێكی (صدوق) ڕاستگۆیه و، عه‌بادی كوڕی یوسفیش هیچ كه‌سێك جگه له ئیبنوماجه فه‌رمووده‌ی لێ نه‌گێڕاوه‌ته‌وه و، ئیبنوماجه‌ش ته‌نێ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی لێوه گێڕاوه‌ته‌وه، ئیبنوعه‌دیش له باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: ئه‌م كابرایه هه‌ندێ فه‌رمووده‌ی گێڕاوه‌ته‌وه، كه‌وا ته‌نێ خۆی گێڕاویه‌تییه‌وه و، هیچ كه‌سی دی وێنه‌ی ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌ی ئه‌و، فه‌رموودانه‌ی وی نه‌گێڕاوه‌ته‌وه و، تاكبووه‌ته‌وه له گێڕانه‌وه‌دا و، ئیبنوحیببانیش له متمانه‌پێكراوه‌ندا یاداشتی كردووه و، پیاوه‌كانی دیكه‌ی نێو گێڕانه‌وه‌كه‌ش متمانه‌پێكراون”.
ئیبنوعه‌دی، عه‌بادی كوڕی یوسفی له نێو لاوازه‌كاندا باس كردووه و، له باره‌یه‌وه گوتوویه‌تی: “ئه‌م كابرایه هه‌ندێ فه‌رمووده‌ی له ڕێگه‌ی سه‌فوانی كوڕی عه‌مر و جگه له‌ویشه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه، كه‌وا ته‌نێ خۆی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه و، چ كه‌سی دیكه له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رموودانه له‌گه‌ڵیدا هاوڕێگه و هاوگێڕانه‌وه نه‌بووه”.
پێشه‌وا زه‌هه‌بییش له كتێبی (المغني)دا له ڕیزی كه‌سه لاوازه‌كاندا یاداشتی كردووه و، له باره‌یه‌وه گوتوویه‌تی: “كه‌سێكه گێڕانه‌وه‌كانی به‌هێز و پته‌و نیین”.
حافیز ئیبنوحه‌جه‌ریش هه‌ر له باره‌ی ئه‌وه‌وه به‌م شێوه‌یه دواوه: “(مقبول): قسه‌ی لێ وه‌ر ده‌گێرێ”.
واته له كاتێكدا قسه‌ی لێ وه‌رده‌گێرێ كه‌وا گێڕانه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی كه‌سانی متمانه‌پێكراودا هاوڕا و هاوڕێگه بن، وه‌گه‌ر نا قسه‌ی تێدایه.
عه‌بادی كوڕی یوسف ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی له سه‌فوانه‌وه گێڕاه‌وه‌ته‌وه و، چ كه‌سی دی له گێڕانه‌وه‌یدا هاوڕا و هاوڕێگه‌ی نییه، هه‌ر بۆیه ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه‌ی وێڕای ئه‌وه‌ی كه لاواز و ده‌رده‌داره – به هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌نێ خۆی ئه‌م فه‌رمووده‌ی گێڕاوه‌ته‌وه و، كه‌سی دی گێڕانه‌وه‌كه‌ی وی له ده‌م نه‌گێڕدراوه‌ته‌وه- به نه‌ناسراو (منكر) له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
هه‌روه‌ك پێشه‌وا زه‌هه‌بییش گوتوویه‌تی: “ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ڕاستگۆ (صدوق) و جگه له‌ویش ته‌نێ خۆی فه‌رمووده‌یه‌كی گێڕابووه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی كه‌سی دی به هاوشێوه و هاوڕێگه‌ی وی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی گێڕابێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و فه‌رمووده‌یه به نه‌ناسراو (منكر) ئه‌ژمار ده‌كرێ و، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش زۆری له‌و جۆره فه‌رموودانه گێڕابێته‌وه كه‌وا له ڕووی له‌فز یان سه‌نه‌ده‌وه له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی كه‌سانی دی‌دا وێك نایه‌نه‌وه، ئه‌وا ئیدی ئه‌و كه‌سه فه‌رمووده‌ی لێ وه‌رناگیرێ و، به وازلێهێنراو (متروك) له قه‌ڵه‌م ده‌درێ” .
گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م كابرایه ده‌ردێكی دیكه‌شی هه‌یه، ئه‌ویش دژهاتنه‌وه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌پێكراواندا، ده‌بینی كۆمه‌ڵێ له هه‌واڵخوانانی متمانه‌پێكراو هه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یان له سه‌فوانی كوڕی عه‌مره‌وه -وه‌لێ به سه‌نه‌دێكی دی- له موعاویه‌ی كوڕی ئه‌بوسوفیانه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه، نه‌ك عه‌وفی كوڕی مالیك!
كه‌وایه ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه سێ عه‌یب و ده‌ردی تێدایه: لاوازی له هه‌واڵخوانه‌كه‌یدا و، تاكبوونه‌وه له گێڕانه‌وه‌یدا و، شیاوتربوونی گێڕانه‌وه‌ی پێچه‌وانانی.
سوپاس بۆ ئه‌و خودایه‌ی كه په‌روه‌رێنی جیهانه‌كانه و، سڵاوی خودا‌ش له سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌دی ده‌ستپاك، خۆی و ماڵ و خێزان و یار و یاوه‌رانی بێ و، له پاش ئه‌وه:ئه‌مه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌نه‌دانه‌ی كه له فه‌رمووده‌ی (ئیفتراق) “تفترق أمتي علی ثلاث وسبعین فرقة، كلها في النار إلا واحدة”دا هاتوون، وێڕای به نێوبانگی و به‌ربڵاوی ڕێگه‌كانی گێڕانه‌وه‌ی، كه‌چی هه‌ردوو شێخی گه‌وره (بوخاری و موسلیم) خۆیان لێ به دوور گرتووه و، ته‌خریجیان نه‌كردووه، ئیبنوحه‌زمیش حوكمی لاوازی به سه‌ردا داوه و، له باره‌یه‌وه گوتوویه‌تی: “ئه‌م فه‌رمووده‌یه له ڕووی سه‌نه‌ده‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك صه‌حیح نییه و، هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌كیش به‌مجۆره بێ، ئه‌وا نابێته به‌ڵگه بۆ كه‌سێك كه فه‌رمووده‌ی (ئاحاد) ی لا به‌ڵگه‌یه”.