سه‌دان كه‌س له دانیشتوانی قه‌زای فه‌لوجه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نباڕ، رۆژی سێشه‌ممه، له‌میانی خۆپیشاندانێكدا داوایانكرد باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌غدا دابخرێت‌و له‌رووی سیاسی‌و ئابورییه‌وه بایكۆتی ئێران بكرێت، به‌هۆی دڕاندنی قورئان‌و پێچانه‌وه‌ی له میوه‌جاته‌كاندا.
له‌مباره‌یه‌وه شێخ حه‌مید محه‌مه‌دی یه‌كێك له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت “سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سه‌ر به فه‌لوجه پێكهاته‌كانی له‌م خۆپیشاندانه‌دا به‌شدارن‌و تێیدا داوا له حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ن به‌په‌له باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌غدا دابخرێت‌و له‌رووی سیاسی‌و ئابورییه‌وه بایكۆتی ئێران بكرێت”.
وتیشی “خه‌ڵكی فه‌لوجه چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر نا له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا مانگرتنی گه‌وره رێكده‌خه‌ن”.
هێماشی بۆ ئه‌وه‌كرد كه هاوكات “داوا له نوێنه‌رانی پارێزگای ئه‌نباڕ كراوه له په‌ڕله‌مانی عێراق داوای یاسایی دژ به ئێران تۆماربكه‌ن به‌هۆی دڕاندنی كتێبی خوا”.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌نجومه‌نی زانایانی فه‌لوجه پێشتر فتوایه‌كی ده‌ركرد تایبه‌ت به حه‌رامكردنی كه‌لوپه‌لی ئێرانی‌و رێگرتن له كڕین‌و فرۆشتنیدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌نێو میوه‌ی هاوه‌رده‌كراوی ئێرانییدا بینراوه به لاپه‌ڕه‌كانی قورئان پێچراونه‌ته‌وه.