ئەحمەد داود ئۆغلۆ: لابردنی مورسی لە دەسەڵات كودەتای سەربازیە و جێگای قبوڵ كردن نیە...

2013-09-18



دوای ئەوەی شەوی رابردوو سوپای میصر كودەتای بەسەر حكومەتەكەی مورسیدا كرد و لەكاردانەوەشدا توركیا وەكو یەكەم وڵاتی نارازی رایدەگەیەنێت لابردنی مورسی كودەتایە و جێگای قبوڵ كردن نیە.
ئەحمەد داود ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: لابردنی مورسی لەدەسەڵات كودەتای سەربازیە و جێگای قبوڵ كردن نیە، ناكرێت كەسێك لاببرێت كەبەهەڵبژاردن هاتووە.
ئەوەشی خستەروو ناكرێت مورسی بەرێگای سەربازی و ناشەرعی لاببرێت ، تەنیا بەهەڵبژاردن دەتوانرێت سەرۆكێك لاببرێت كەخۆی بەهەڵبژاردن هاتووە.
ئەم كاردانەوەیەی وڵاتی توركیا لەكاتێكدایە زۆربەی وڵاتانی جیهانی بەتایبەتی وڵاتانی عەرەبی وەكو سعودیە و ئیمارات و قەتەر لەچوارچێوەی پلانێكی نێودەوڵەتیدا پشتگیری كودەتاكەیان راگەیاند.
بابه‌ته‌كه‌ بڵاوبكه‌وه‌ :
 
Support : Creating Website | Johny Template | Mas Template
copyright © 2013. ناوه‌ندی بیری میانڕه‌و - All Rights Reserved
Template Created by konozblog | په‌ره‌پێدان و وه‌رگێڕانی ئاریان ستار
پاڵپشتی كراوه‌له‌لایه‌ن Blogger